شه‌ممه 30 ڕهشــهمه 2710 •
kurdfa
...پێنج یاریزان ناتوانن به‌شداری بكه‌ن له خولی چواره‌می یانه‌پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان
surkew
...نەورۆز و ساڵی تازەتان پیرۆز!
sportnews
... داگرتنی ڤیدیۆ ی یوتوب بێ به‌رنامه...
Bewar87
...دەمێن بانگاD-Bangi v3.3 فلاش
sportnews
...زانیاری نوێ 2010...
sportnews
...بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ڕاسته فه‌رمون 20یاری نیشان شکاندن به فلاش ...
sportnews
...فه‌نی هه‌رچی یارییه‌کت ده‌وێت له‌م پڕۆگرامه‌دا هه‌یه ...
sportnews
...تازه‌ترین فێرچنیgta 4 دابكره...
sportnews
...قوتابییه‌كی حه‌وت ساڵان سه‌ره قه‌ڵه‌م جافێكی قوتدا و گیانی له‌ده‌ستدا..
hawsar50
...سايتيكي وه‌رزشي خوش
به‌خێر بێیت بۆ کوردبڵاگه‌ر!
بۆ ژووره‌وه
یان
ئه‌ندام بوون
بڵاگ چیه؟ :
بڵۆگ، وێبڵۆگ به کوردی بڵاگ یان وێبڵاگ لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌نته‌رنێتی شێوه ڕۆژ-ژمێرییه که به‌رده‌وام تازه ئه‌کرێته‌وه. زۆر جار ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه ڕۆژانه یان به کاتژمێر نوێ ئه‌کرێته‌وه‌و بابه‌تی نوێی لێ دا ئه‌نرێت، ئه‌و بابه‌ت و شتانه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی (بڵۆگه‌ر، بڵاگچی) بیه‌وێت له‌گه‌ڵ دنیا هاوبه‌شی پێ بکات. یان لاپه‌ڕه‌یه‌کی تایبه‌ت به بابه‌تێک یان مه‌سه‌له‌یه‌ک بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی دوا هه‌واڵ و بیر‌و ڕاو بۆچوون له‌و باره‌یه‌وه.
کورد-وێبڵاگ:
له بری ئه‌وه‌ی له بڵاگه‌کانی دنیا بنووسین، وه له‌سه‌رو هه‌موو گرفته‌کانه‌وه ته‌نها ئه‌وانه‌ی له پرۆگرامکردن شاره‌زان بتوانن بڵاگی کوردی و نوسینی کوردیان هه‌بێت کورد-بڵاگ هه‌موو ئاسانکاریه‌کانی کردوه تا کورد پێویستی به شاره‌زایی نه‌بێت بۆ نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی له نێتدا.
ئامانج:
هێنانه نووسینی کوردێکی زۆر تا هه‌موان یادگاری، سه‌رنج، بۆچوون و ڕاکانمان بخه‌ینه نێت و به‌م کاره‌ش بۆشایی کوردی نێت ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ین که له دواڕۆژدا زۆر سوودی گه‌وره‌تری ئه‌بێت. جگه له نووسین لێره ئه‌توانی وێنه، موزیک، لینک و شته‌کانی دیکه‌ی دڵخوازی خۆت هه‌ڵبگری و هه‌ست بکه‌ی تۆش له نێت و له بۆشایی کوردی ئه‌نته‌رنێت پێگه‌یه‌کت هه‌یه‌و له هه‌رجێیه‌ک چویته نێت بتوانی ده‌ستت بگاته زۆر لینک و شتی دیکه که گه‌ر وانه‌بێت ته‌نها له‌سه‌ر کۆمپوته‌ره‌که‌ی خۆت هه‌تبێت. لابردنی کۆسپی پێوسیتی شاره‌زایی پرۆگرامکردن بۆ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی کوردی هه‌م بۆ دروستکردنی، وه هه‌م بۆ چاککردنی تا بتوانی به کوردی بنووسیت و به جوانیش بخوێنرێته‌وه. زیاد له‌مانه‌ش به ئاسانترین و چاکترین شێوه. له دنیای نوێی ئه‌نته‌رنێت، ڕۆژنامه‌نووسی ئێستا بوعدێکی تازه‌ی هه‌یه به ناوی "ڕۆژنامه‌نوسی کۆمه‌ڵگا" به‌وه‌ی زانیاریه‌کان له ده‌می خه‌ڵک خۆی ببیستیت و ده‌م و ده‌ست و بێ سانسۆر بیخوێنیته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی کوردیش له‌و کێکه‌دا قاژێکی گه‌وره‌و پڕ تام و چێژی ده‌ست که‌وێت. تا ده‌نگت بگاته ئه‌وپه‌ڕی دنیا!
سازدانی بڵاگێک
یارمه‌تی
بڵاگی من
هه‌واڵه‌کان
سه‌ره‌تا